موچه‌ی ئه‌م موچه‌خۆرانه‌ دواده‌كه‌وێت


نەتەوە  |   13:40:40 2019-07-12  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

loading...
موچه‌ی خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ دواده‌كه‌وێت و به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: خانه‌نشینان تاوه‌كو دوو مانگی دیكه‌ش ناویان ناخرێته‌ لیستی موچه‌وه‌و له‌دوای مانگی (10)ه‌وه‌ موچه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ئێستادا به‌شێك له‌خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ مامه‌ڵه‌كان گه‌یشتۆته‌وه‌ هه‌ولێرو ته‌واوكردنی هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كیش ماوه‌ی (15 بۆ 20) رۆژ ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام دوای ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی، تا چه‌ند مانگێكی دیكه‌ موچه‌یان بۆ نابه‌سترێت.


عه‌زیز عه‌لی فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن رایگه‌یاندوه‌، موچه‌ی مانگی (6)ی 2018 خه‌رجكراوه‌و ئه‌م مانگه‌ موچه‌ی مانگی (7)ی 2018 خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت.


ناوبراو وتیشی: "خانه‌نشینانی ئه‌مساڵ ئه‌وانه‌ی له‌ 1ی 7 خانه‌نشین بوون، هه‌ركاتێك مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبوو، موچه‌ی مانگه‌كانی (4، 5، 6) له‌فه‌رمانگه‌كانی خۆیان وه‌رده‌گرن، له‌دوای مانگی (7)ه‌وه‌ موچه‌یان بۆ ده‌به‌سترێت، كه‌ ره‌نگه‌ بكه‌وێته‌ دوای مانگی (10)ه‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێنماییه‌كه‌ی ساڵی رابردوو كار پێبكرێت، قه‌ره‌بووی موچه‌نه‌دراوه‌كان بۆ ده‌كرێته‌وه‌".


رونیشیكرده‌وه‌، مه‌رج نییه‌ هه‌موو خانه‌نشینێك پێكه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكرێت، به‌ڵكو به‌ وه‌جبه‌ ناوه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ده‌خرێنه‌ لیستی موچه‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان