هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت


نەتەوە  |   16:51:45 2019-07-11  |   (124) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم رایگەیاندووە، لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکان دەستپێدەکاتەوەو  ناوی ئەو شوێنانەشی ئاشکراکردووە کە مووچەیان پێدەدرێت.
A+    A-


سەرچاوەیەک لەوبارەیەوە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمەوە بە سایتی خەندان-ی راگەیاندووە: "رۆژی دووشەممەی داهاتوو رێکەوتی 2019/7/15، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت".

 

ئەوەشی روون کردووەتەوە کە بڕیاڕبوو رۆژی یەکشەممە مووچەی ئەو وەزارت و شوێنانە دابەش بکرێت، بەڵام لەبەرئەوەی ئەو رۆژە پشووە بۆیە مووچەی ئەو وەزارەت و شوێنانە خراوەتە رۆژی دووشەممە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان