هاووڵاتیان له فێڵێک ئاگادار دەکرێنەوە


نەتەوە  |   16:02:20 2019-07-11  |   (187) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك لەلایەن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییەوە راده‌گه‌یه‌نرێت و لە راگەیەندراوێکیشدا ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشكرای کردووە کە ئەو تۆمەتبارە "له‌رێی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ فێڵی‌ له ‌ئافره‌تێك كردبوو" و داواش له ‌هاوڵاتیان ده‌كات به‌ وریایی‌ و هۆشیارییه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن.
A+    A-


به‌شی‌ راگه‌یاندن ‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ سەربە  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی، له ‌راگه‌یه‌ندراوێكدا باس له‌وه ‌ده‌كات کە پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه‌ لەسەر كه‌سێك کە له‌رێی‌ په‌یجێكی‌ فه‌یسبوكه‌وه‌ خۆی‌ وه‌ك ئافره‌ت پێ ناساندووه‌ و ژماره‌یه‌كی‌ مۆبایلی‌ داوه‌تێ كه ‌ژماره‌ی‌ خۆی‌ بووه‌و پێی وتووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ژماره‌ی‌ مۆبایلی‌ كه‌سێكی‌ باشه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ هاوسه‌رگیریی‌ پێی‌ ناساندووه‌، ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌مان تۆمه‌تبار خۆی‌ بووه‌ و بڕی‌ چوار تا پێنج ملیۆن دیناری‌ لێ سه‌ندووه‌".

 

هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ زانیاری‌ ورد كۆكراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستیان پێكردووە و توانراوە کە تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یداو ده‌ركه‌وتووە كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ خۆی‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ ئه‌و په‌یجه‌شی‌ كردووه‌".

 

له‌باره‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ تۆمه‌تباره‌كه‌شەوە پۆلیسی‌ سلێمانی‌، ئەوەی ئاشكراکردووە كه‌ ناوی‌ (ر. ك. م)ەو له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1992ەو ‌ئێستا به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 2 له ‌یاسای‌ خراپ به‌كارهێنانی‌ ئامێره‌كانی‌ په‌یوه‌ندییكردن راگیراوه‌ و له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ چوارچراوه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆكراوه‌ته‌وه‌.

 

هەر لەو راگەیەندراوەدا پۆلیسی‌ سلێمانی‌ په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی‌ هاووڵاتیان کردووە کە تێیدا هاتووە: "داوا له ‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه ‌به‌وریایی‌ و هۆشیارییه‌وه‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنن ‌و متمانه‌ به ‌په‌یج ‌و ئه‌كاونته‌ ساخته‌كان نه‌كه‌ن، له‌بوونی‌ هه‌ر حاڵه‌تێكی‌ نه‌خوازراویشدا هێزه‌كانی‌ان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ تا به‌هانایانه‌وه‌ بچن ‌و كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.





loading...











زۆرترین بینراوەکان