هەوڵ دەدرێت تەمەنی خانەنشینیدا گۆڕانکاریی تێدا بکرێت


نەتەوە  |   15:49:20 2019-07-11  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دارایی عیراق لەبارەی كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەرانەوە روونكردنەوە دەدات و پەرلەمانتارێکیش رایدەگەیەنێت: "هیچ هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە ئارادا نییە، بەڵام لە داهاتوودا كار لەسەر ئەوە دەكەن كە تەمەنی خانەنشینی كەم بكەنەوە".
A+    A-


د. حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە: هیچ هەوڵێك لەئارادا نییە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران لە عیراق و ئەو دەنگۆیانەش کە لەوبارەیەوە بڵاودەکرێنەوە دوورن لە راستییەوە.

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "ئێستا عیراق بەدەست كێشەی بێكاریی و هەژارییەوە دەناڵێنێت، لە دۆخێكی وادا ناکرێت ئەنجومەنی نوێنەران بیر لەوە بكاتەوە کە داوای كەمبكردنەوەی ژمارەی فەرمانبەران بكات، لەكاتێكدا فەرمانبەرانی دەوڵەت لە دامودەزگاندا ئامادەییان هەیە و ئیشوكارەكانیان جێبەجێ دەكەن".

 

راشیگەیاندووە: ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران كە تەمەنیان گەیشووەتە (60) ساڵ خوازیاری خانەنشین بوونی پێشوەختە دەكەن، بۆیە وەک نوێنەران لە داهاتوودا هەوڵی ئەوە دەدەن كە تەمەنی خانەنشینی كەم بكەنەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان