به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌پۆسته‌كه‌ی دووردەخرێتەوە


نەتەوە  |   15:05:48 2019-07-11  |   (153) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی،‌ به‌بڕیارێكی‌ وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، له‌پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخراوەتەوەو ناوی ئەو کەسەش ئاشکرا دەکرێت کە کارەکان لە شوێنی ئەو رایی دەکات.
A+    A-


بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵێک کە سایتی تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، به‌بڕیارێكی‌ د. پشتیوان سادق وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ له ‌پۆسته‌كه‌ی‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌.

 

هەر بەگوێرەی هەواڵەکەی ئەو سایتە ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو کە تائێستا هۆكاری‌ دوورخستنه‌وه‌كه‌ی‌ ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەوە راگەیەندراوە کە مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پەروەردەی سلێمانی كاره‌كانی‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ ده‌بات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان