یەکێتی و پارتی کاندیدی فەرمیی هاوبەشیان بۆ  پارێزگاری کەرکوک رادەگەیاند


نەتەوە  |   14:56:19 2019-07-11  |   (113) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یەکێتی و پارتی بەفەرمی ناوی کاندیدی لیستی برایەتییان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک راگەیاند و هەردوو حزبەکەش  جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە "ئەندازیار تەیب جەبار کاندیدی پەسەندکراوی هەردوولایانە".
A+    A-

 

دوای مشتومڕێکی چەند مانگی لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بەو پاکێجە سێ تەوەرییەی یەکێتی لە دانوستاندنەکانی نێوانیان بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و دانانی وەزیری دادی عیراق و پارێزگارێکی کوردی یەکێتی بۆ پارێزگای کەرکوک، دواجار هەردوو حزب دوو قۆناغی دامەزرانی کابینەی نۆیەم و دانانی وەزیری دادی عیراقیان تێپەڕاند و ئەمڕۆش هەردوو حزب رایانگەیاند کە لەسەر کاندیدی هاوبەشی لیستی برایەتیی کەرکوک رێکەوتوون و ئەندازیار تەیب جەبار کاندیدی پەسەندکراوی هەردوو لایەنەکەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە کە ماوەی زیاتر لەساڵ و نیوێکە لەلایەن راکان جبوری لە پێکهاتەی عەرەب پۆستەکە بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێت.

 

تەیب جەبار کێیە؟

ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین کاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری کەرکوک

ساڵی 1954 لە کەرکوک لە دایک بووە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە.

1976 کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.

ساڵی 1978 تا 1992 فەرمانبەر بووە وەک ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی.

لە 1 /8 /1992 تا 1 /8 /1997 بریکاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێکردن بووە لە کابینەی یەکەم و دووەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان  ئیدارەی یەکگرتوو و ئیدارەی سلێمانیش.

کۆتایی ساڵی 1997 خۆی خانەنشین کردووە.

لە ساڵی 1998 لە کەرتی تایبەت کاریکردووە لەبواری ئەندازیاریداو بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای نەورۆز بووە.

لە ساڵی 1970 دەستی بە نووسین کردووە.

خاوەنی چەندین کتێبی شیعری و کتێبی رەخنەییە.

چەندین نووسین و کتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شارو شوێن و ئاوەدانی .

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان لە ساڵی 1992.

لە ساڵی 1992 تا 2001 جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە.

ساڵی 2001 تا 2003 سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە.

ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە.

ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عیراقە.

ئەندامی کۆمەڵەی رووناکبیری و کۆمەڵایەتیی کەرکوکە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان