هەشت هه‌زار دۆلار ده‌درێت بەم خێزانانە


نەتەوە  |   14:11:05 2019-07-11  |   (175) جار خوێندراوەتەوە

loading...
چه‌كی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ "ماده‌ی‌ 140 گه‌یشتووەته‌ ئۆفیسی كه‌ركوك و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی‌ به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا بكرێت و ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانیش زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرا دەکات".
A+    A-


پەرلەمانتاری کورد جه‌مال شكور لە فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران رایدەگه‌یەنێت: له‌یاسای بودجه‌ی‌ 2019ی عیراقدا  وه‌كو نوێنه‌رانی‌ كورد و كه‌ركوك داوایانكردووە كه‌ 850 ملیار دینار دابنرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ مادده‌ی‌ 140ی ده‌ستوور، به‌ڵام ته‌نها بڕی‌ 50 ملیار دینار ته‌رخانكراوه‌ و ‌ئێستاش 230 چه‌ك گه‌یشتووەته‌ ئۆفیسی كه‌ركوك.

 

لەو رووەشەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: بۆ هه‌ر خێزانێكی ئاواره‌ بڕی 10 ملیۆن دیناریان پێ ده‌درێت و ئێستاش پاره‌كه‌ ئاماده‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌دا دابه‌شبكرێت.

 

روونیشیکردووەتەوە کە ئه‌و چه‌كی پارانه‌ی‌ گه‌یشتوونەته‌ ئۆفیسی كه‌ركوكی ماددەی 140 بۆ خێزانه‌ كورده‌كانه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان