بەغدا موچەی حەوت مانگ به‌چوار به‌ش ڕەوانەی هه‌رێم دەكات


نەتەوە  |   20:13:29 2019-07-10  |   (173) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وەزیری دارایی عیراق ڕونكردنەوە لەسەر هۆكاری دواكەوتنی موچەی حەوت مانگی ئەمساڵی هێزەكانی پێشمەرگە دەدات و رایده‌گه‌یه‌نێت "بەمزوانە كۆی ئەو موچانە بەچوار بەش ڕەوانەی هەرێم دەكرێت".
A+    A-

 

حەسەن ئاڵی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندوه‌، "پشكی پێشمەرگە لەسەر وەزارەتی بەرگریەو بڕەكەی بۆ هەر مانگێك 68 ملیار دینارە، بەڵام تائێستا بەهۆكاری جیاجیا دواخراوە، بۆئەو مەبەستەش گفتوگۆمان لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارایی كردوەو دڵنیایی پێداوین بەمزوانە ڕەوانە دەكرێت".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتی: "وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندین، گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بەرگری كراوە، چونكە پارەی پێشمەرگە پەیوەستە بەو وەزارەتەوەو چەندجارێكی دیكەش گفتوگۆیان لەگەڵ دەكاتەوە".


بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، فوئاد حسێن جەختیكردۆتەوە، "بەمزوانە كۆی ئەو حەوت موچەیە بەچوار بەش ڕەوانەی هەرێم دەكرێت و كێشەكەش كۆتایی پێدێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان