خاوه‌نی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌


نەتەوە  |   19:06:53 2019-07-10  |   (171) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گۆمرگ ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ مامه‌له‌ی ئۆتۆمبێلی ئه‌وروپی و بێ سه‌ره‌تایان كردووه‌ و پسوڵه‌ی گومرگییان نه‌بڕیوه‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ بكه‌ن.
A+    A-

 

له‌ ئاگادارییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ئه‌و مامه‌ڵانه‌یان ته‌واوكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیایكراو نه‌یانتوانیوه‌ پسوڵه‌ی گومرگی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گومرگ ببڕن، به‌ زووترین كات سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی ناونوسكردنیان و ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.


ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌دوای ساڵی 2003وه‌ هاتوونه‌ته‌ هه‌رێم و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه‌ هه‌ڵگری تابلۆی بیانین، تابلۆی هه‌رێمی كوردستانیان پێ بدرێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌شی خاوه‌نی هیچ نووسراوێكی فه‌رمی نین له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان