ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌


نەتەوە  |   17:21:08 2019-07-10  |   (174) جار خوێندراوەتەوە

loading...
حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەکانی ناوخاکی هەرێم له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/7/2019، حكومه‌تی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، دوێنێ سێشەممە لە ناوچه‌ی پیرانشاری سنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هێرشێکی چەکداری کرایە سەر چەند ئەندامێکی سوپای پاسداران، له‌ به‌رامبه‌ردا کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوچە سنوورییەکانی ناوخاکی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد. کە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەکە لە یەک خانەوەدەدا هاووڵاتیەک شەهید و دووی دیکەش برینداربوون. هه‌ردوو ڕووداوه‌كه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییی ئێمه‌یه‌.


له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌رێمی كوردستان كه‌ سه‌لماندوویه‌تی له‌ ناوچه‌كه‌دا فاكته‌ری سه‌قامگیرییه و ڕێز له‌ هاوسنووری و دراوسێیه‌تی ده‌گرێت‌، هه‌رگیز ‌ڕێگە نادات و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكات‌ سنووره‌كانی بۆ هێرش و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و كرده‌وه‌ی نابه‌رپرسانه‌ به‌كار بهێنرێت، داواش لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین بۆردومانكردنی ناوچه‌كە ڕابگرێت و نه‌بێته‌ هۆی دڵه‌ڕاوكێ و ده‌ربه‌ده‌ربوونی دانیشتووان.





loading...











زۆرترین بینراوەکان