وەزارەتی دارایی دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە فەرمانبەران خەرج دەکات


نەتەوە  |   15:08:35 2019-07-10  |   (126) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رێباز حملان وەزیری دارایی لە کابینەی هەشتەم رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە داوه‌.
A+    A-

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم، كه‌ واژۆی رێباز حملان وەزیری دارایی لە کابینەی هەشتەمی بەسەرەوەیە، تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەیەک بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە.


لە نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی کە بە ژمارە 6266 لە 10/6/2019 دەرکراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کراوە ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی دراوە بەرێژەی %30 بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە ئیش و کاری بەرهەمهێنانی قیڕ و گەرمکردنی دەکەن و تووشی ماددە ژەهراوییەکان دەبنەوە.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاری خەرجکردنی ئەم دەرماڵەیە لە بەرواری 1/6/2019ـەوە جێبەجێ دەکرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان