ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌پشووه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو ده‌درێت


نەتەوە  |   14:31:43 2019-07-10  |   (184) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌سه‌ر دابه‌شكردنی‌ موچه‌ له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتودا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پشوی 14ی ته‌مموز رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت.
A+    A-

 

حه‌سه‌ن ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ یه‌ك له‌شاری‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاندوه‌، "تائێستا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ 14ی ته‌مموز پشوی ڕه‌سمی بێت، ئه‌وا لای ئێمه‌ش ده‌بێته‌ پشوو".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ڕونیشیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم فه‌رمانمان پێبكات بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌و خشته‌ی‌ موچه‌ له‌ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌دا دیاریبكات، ئه‌وا ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ داوامده‌كه‌ین و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ له‌سه‌ر شانمانه‌ بۆ دابه‌شكردنی.


وتیشی: "موچه‌ی مانگی‌ چواری‌ ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكراوه‌، به‌ڵام تا ئه‌مكاته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان