مه‌سرور بارزانی: حكومه‌تێكمان وه‌رگرتووه‌ چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزاره‌


نەتەوە  |   13:25:16 2019-07-10  |   (149) جار خوێندراوەتەوە

loading...
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ حکومەتێکیان وەرگرتوە کە چەندین ملیۆن دۆلار قەرزارە و جەخیش دەکاتەوە، لەسەر تێپەڕاندنی ئەو دۆخە.
A+    A-

 

لە یەکەم وتاریدا، دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی کارنامەی حکومەتی نوێی خوێندەوەو لە سەرەتاشدا رایگەیاند؛ حکومەتێکمان وەرگرتوە کە چەندین ملیۆن دۆلار قەرزارە، بەشێکی زۆری ئەم قەرزانەش دەکەوێتە سەر حکومەتی عێراق، ئەویش بەهۆی نەناردنی بەشە بودجە کە موچەو مافی هاوڵاتیانی هەرێم بوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم رەوشە داراییە لە دەستپێکدا کابینەکە روبەڕوی دۆخێکی سەختی دارایی دەکاتەوە، بەڵام هەوڵدەدەن بەپێی بەرنامەی کارمانە ئەم دۆخە تێپەڕێنن.

 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداش، وتی: "پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا بەرەوپێشچونی بەخۆوە بینیوەو عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە کردەوە نیازپاکی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پیشانداوەو جێگای پێزانینە، دەبێت هەردولا سود لەو کەشە ببینین و بەپێی دەستور هەنگاو بۆ چارەسەری گشت کێشە هەڵواسراوەکان بنێین".

 

هەروەک جەختی کردەوە، کاری لەپێشینەیان کارکردن دەبێت بۆ ئەوەی زەمینەیەکی باشتر بۆ دانوستانەکان بڕەخسێنرێت و لەمڕوەوە وتی: "بۆ دەرخستنی نیازپاکیمان و لە ماوەیەکی نزیکدا دوای جێگیربونی کابینەی نوێی حکومەت، سەردانی بەغدا دەکەین و هاوهەڵوێستی ئەو هێزانە دەبین کە خوازیاری پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستانن".

سەرۆکی حکومەت وتیشی: "حکومەتی نوێ، حکومەتی هەموان دەبێت و چالاکی و خزمەتگوزارییەکانی لەهەر بستێکی خاکی کوردستاندا دەبێت، وەزیرەکانی حکومەت، سەر بە هەرلایەنێک بن پێویستە بزانن وەزارەتەکانیان هی هەمو خەڵکی کوردستانە، نابێ بەرژەوەندییە حیزبییەکان باڵ بەسەر هیچ وەزارەتێکدا بکێشێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان