رۆژێكی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌كرێته‌ پشوو


نەتەوە  |   12:54:03 2019-07-10  |   (115) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ڕۆژێکی ھەفتەی داھاتوو لە ھەرێمی کوردستان و عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
A+    A-

 

لەمبارەیەوە ھەڤاڵ ئەبوبکەر، پارێزگاری سلێمانی، بە میدیاکانی سلێمانی ڕاگەیاندووە: "بەگوێرەی خشتەی پشووی ساڵانە کە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق دانراوە، ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو 14/7/2019، پشووی فەرمی دەبێت و ساڵانی دیکەش ئەو ڕۆژە کراوەتە پشوو".


باسی له‌وه‌شكردوه‌: "ئەگەر ھەر گۆڕانکارییەک لەو ڕۆژە پشووە بکرێت و لە ھەرێمی کوردستان نەکرێتە پشوو، ئەوا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری لەبارەوە دەدات و بەیاننامەی بۆ بڵاو دەکاتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەو ڕۆژە پشوو بووە".


14 ی ته‌موزی ساڵی 1958 سیسته‌می حكومڕانی عێراق له‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ گۆڕدرا بۆ كۆماری و ساڵانه‌ یادی ئه‌و رووداوه‌ ده‌كرێته‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان