كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت متمانه‌ی وه‌رگرت


نەتەوە  |   12:33:59 2019-07-10  |   (148) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان متمانە بەخشرایە کابینەی نوێی حکومەت و سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی کابینەکە و لە ئیستادا بڕگەی دوەمی دانیشتنەکە بەڕیوە دەچێت و دوای وەرگرتنی متمانە سوێندی یاسایی دەخۆن. 
A+    A-

 

بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە بەخشینی متمانە بوو بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان پرۆسەی دەنگدانی ئەندامانی پەرلەمان بەم شێوەیە بەڕێوەچو:

 

مەسرور مەسعود بارزانی سەرۆکی حکومەت بە دەنگی (88) پەرلەمانتار

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بە دەنگی (73) پەرلەمانتار

فرسەت ئەحمەد عەبدوڵا وەزیری داد بە دەنگی (84) پەرلەمانتار

شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵا وەزیری پێشمەرگە بە (73) ئەندام پەرلەمان

رێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆ بە (76) پەرلەمانتار

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بە دەنگی (81) پەرلەمانتار

سامان حسێن محەمەد وەزیری تەندروستی بە دەنگی (81) پەرلەمانتار

ئالان حەمە سەعید ساڵح وەزیری پەروەردە بە دەنگی (85) پەرلەمانتار

دانا عەبدولکەریم حەمە ساڵح وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەنگی (80) پەرلەمانتاری 

ساسان عوسمان عەونی وەزیری شارەوانی بە دەنگی (85) پەرلەمانتار

ئارام محەمەد قادر ئەمین وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە دەنگی (76) پەرلەمانتار

د. دارا رەشید محەمود وەزیری پلاندان بە دەنگی (75) پەرلەمانتار

کوێستان محەمەد عەبدوڵا وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بە دەنگی (74) پەرلەمانتار

محەمەد سەعید عەلی بۆ وەزیری رۆشنبیری و لاوان (75) پەرلەمانتار

عەبدوڵا محەمەد سان ئەحمەد وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە دەنگی (85) پەرلەمانتار

بێگەرد دڵشاد شکروڵا وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەدەنگی (83) پەرلەمانتار

کەمال موسلیم سەعید وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدەنگی (85) پەرلەمانتار 

ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بەدەنگی (80) پەرلەمانتار

پشتیوان سادق عەبدوڵا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە دەنگی (77) پەرلەمانتار

کەمال محەمەد ساڵح خەلیل وەزیری کارەبا بە دەنگی (85) پەرلەمانتار 


خالید سەلام سەعید وەزیری هەرێم بەدەنگی (68) پەرلەمانتار
ئایدن مەعروف سەلیم وەزیری هەرێم بەدەنگی (78) پەرلەمانتار
ڤالا فەرید ئیبراهیم وەزیری هەرێم بە دەنگی (83) پەرلەمانتار

بڕگەی دوەم
سوێند خواردنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیرەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان