كار لەسەر زیادكردنی مووچەی توێژێک دەكرێت


نەتەوە  |   20:08:26 2019-07-09  |   (190) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەندامێكی لێژنەی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكێك لە سەرەتای كارەكانمان لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆ بەدواداچوونە لەسەر بڕینی مووچەی ئەو 15 هەزار خاوەن پێداویستییە تایبەتییانەی لە كابینەی پێشوو کراوە.
A+    A-

 

زانا مەلا خالید، ئەندامی لێژنەی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندوه‌، "دوو بەرنامەی تایبەتمان بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان هەیە، یەكەم هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتەكانیان، هەرچەندە ئەركی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بووە وەك لایەنی جێبەجێكار پەیڕەوی بكات، بەڵام جێبەجێی نەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن پێداویستە تایبەتەکان تێبینی زۆریان لەسەری هەیە، لێژنەیەكمان بۆ ئەو بابەتە پێكهێناوە و سەرلەبەری یاساكە بۆ هەمواركردن دادەڕێژینەوە بۆ وەرزی دووەمی پەرلەمان ئامادەی دەكەین“.


ناوبراو بڕینی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانی خستە ئەستۆی وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و وتی: "وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پێش كشانەوەی یەكگرتوو لە كابینەی هەشت، بڕیاری بڕینی مووچەی 15 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەتی داوە و مووچەكەی بڕین، بەبیانووی ئەوەی لێژنە پێكهێنراوە و نایانگرێتەوە، ئێمە بەڵگەمان لایە كە خەڵک هەبووە هەردوو قاچی نەبووە و لە لێژنەكەدا ناوی لابراوە و موچەی بڕاوە“.


زانا مەلا خالید له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی باسنیوز ئەوەشی خستەڕوو، گۆڕانكاری لەو لێژنەیە كراوە كە پێشتر لەنێوان وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی پێكهێنرابوون، چاوەڕوانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتین، لە دەستپێكی كارەكانی بەدڵنیاییەوە لە ڕێی ئەو لێژنەیەوە بەدواداچوونی وردتر لەو بابەتە دەكەین، بۆ ئەوەی ئەو كەسانەی پشكنین دەیانگرێتەوە موچەیان بۆ خەرج بكرێتەوە، ئەو كەسانەشی كە گومانیان لە ئەنجامی پشكنینەكانیان هەیە بێن پشكنین لەو لێژنەیە بكەنەوە.


ئەندامەكەی لێژنەی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەبارەی زیادكردنی مووچەیاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان، جەختی كردەوە، "ئێستا باری ئابووری حكوومەتی هەرێم بەرەو بوژاندنەوەی باشتر دەچێت، یەكێك لە ئەولەویەتەكانی كارەكانمان مووچەیاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بگەڕێنرێتەوە و مووچەکەیان زیادبكرێت"، ئاشكرای كرد "تا ئێستا وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هیچ داتایەكی دەقیقی لەبارە ڕێژەیاوەن پێداویستییە تایبەتییەکانەوە لەبەر دەست نییە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان