قسه‌كا‌نی ده‌بنه‌ هۆكاری ده‌ركردنی له‌ بارسێلۆنا؟


نەتەوە  |   17:32:19 2019-07-09  |   (143) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی "هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل" و یانه‌ی بارسێلۆنا (ئارسه‌ر میلۆ) لێدوانێكی توند له‌باره‌ی لیۆنێل مێسی هاوڕێی ده‌دات، هه‌ندێ له‌ چاودێرانیش پێیانوایه‌ ئه‌و قسانه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری ده‌ركردنی له‌ بارسێلۆنا.
A+    A-

 

ئارسه‌ر له‌ وه‌ڵامی قسه‌كانی مێسیدا، كه‌ وتبووی "جامی كۆپا ئه‌مریكا بۆ به‌رازیل ئاماده‌كرابوو"، وتی "من رێز له‌ بۆچوونی مێسی ده‌گرم، به‌ڵام كه‌س له‌وان باشتر نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ بكه‌ن"، ئه‌وه‌ش هه‌مووانی تووشی شۆك كرد.

 
هه‌رچه‌نده‌ یاریزانی به‌رازیلی دوای ئه‌م قسانه‌ پێكه‌نی وا نیشانیدا كه‌ گاڵته‌ ده‌كات، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه‌ ئه‌م لێدوانه‌ی میلۆ زۆر مه‌ترسیداره‌ و له‌وانه‌یه‌ فیتنه‌یه‌ك له‌ نێوان مێسی و یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كان له‌ بارسێلۆنا هه‌ڵبگیرسێنێت. 


زۆر له‌ یاریزانه‌ به‌رازیلییه‌كان وه‌ڵامی قسه‌كانی مێسییان داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام قسه‌ی كه‌سیان وه‌ك ئارسه‌ر توند نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت مێسی ئه‌وه‌ی لێ قبوڵ نه‌كات.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان