هیومان رایتس وۆچ داوایه‌ك ئاراسته‌ی عێراق ده‌كات


نەتەوە  |   15:35:07 2019-07-08  |   (137) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" داوا له‌ عیراق ده‌كات چیتر یاسای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ نه‌كات و ئه‌وانه‌شی ئاماده‌كراون بۆ جێبه‌جێكردن ھه‌ڵیان بووه‌شێنێته‌وه‌.
A+    A-

 

هیومان رایتس وۆچ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌و راستییه‌ ناشاردرێته‌وه‌ كه‌ عیراق ساڵانێكی زۆر سه‌ختی به‌رێكردووه‌ به‌تایبه‌تیش به‌هۆی گرووپه‌ توندڕه‌و و تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی یاسای له‌سێداره‌دان هیچ بیانوویه‌كی نییه‌و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه‌ پێویسته‌ چیتر كار به‌و یاسایه‌ نه‌كات.


ئه‌و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ی داكۆكیكار له‌ مافه‌كانی مرۆڤ داواشی له‌ عیراق كردووه‌ ئه‌و سزایانه‌ی له‌سێداره‌دان كه‌ به‌م دواییه‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سانی ناوخۆیی و بیانیدا به‌تۆمه‌تی جیاجیا سه‌پێنراون، جێبه‌جێیان نه‌كات و ھه‌ڵیان بوه‌شێنێته‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان