وه‌زاره‌تی دارایی بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێ ده‌كات


نەتەوە  |   13:18:13 2019-07-08  |   (187) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆكی "یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان" ده‌ڵێت ماوەیەكە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری داوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەست پێبكاتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان بۆ ئەوەی دەست بە پلەبەرزكردنەوە بكرێت، چونكە ھەندێك وردەكاری و زانیاری پێویستە.
A+    A-

 

عەبدولواحید محەمەد، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران ماوەیەكە بڕیاری داوە كە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایان دەست پێبكاتەوە و فەرمانەكە رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، ئێستاش وەزارەتی دارایی بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان، سەرقاڵی دانانی میكانیزمێكن بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و ھەر كاتێك لەسەری گەیشتنە رێككەوتن، پلەبەركردنەوە دەست پێدەكاتەوە.

 

وتیشی، ئەو كارە پێویستی بە ھەندێك كات ھەیە تاوەكو دەست پێبكاتەوە، چونكە ماوەی چوار ساڵە بە ھۆی قەیرانی داراییەوە راگیراوە و ژمارەیەكی زۆری مامۆستا و فەرمانبەر كاتی پلەبەرزكردنەوەیان ھاتووە، بۆیە وەزارەتی دارایی پێویستی بە زانیاری تەواو و پارەش ھەیە بۆ ئەوەی ئەو كارە ئەنجام بدات، بەڵام بەردەوام كاری تێدا دەكرێت و ھەر كاتێك تەواو بوو، پلە بەرزكردنەوە دەست پێدەكاتەوە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان