نینا جەمال وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   20:16:35 2019-07-06  |   (164) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نینا جەمال، خانمە گۆرانیبێژی کورد، وێنەیەکی سه‌رده‌می منداڵی بڵاوكرده‌وه‌ و ئه‌ویش وه‌ك ڕوونکردنەوەیەک بۆ هه‌وادارانی، كه‌ ره‌خنه‌یان له‌ ستایلی برۆی گرتبوو.
A+    A-

 

دوای ئه‌وه‌ی بەشێک لە ھەوادارانی لە کۆمێنتدا بۆیان نووسیبوو، کە ستایلی برۆی لە ژمارە ھەشت دەچێت و جوان نییە، نینا لەبارەی ئەوەی بۆچی ستایلی برۆی بەم شێوەیەیە، لە پۆستێکی دیکەدا وێنەیەکی تەمەنی منداڵیی خۆی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: "زۆر کەس پێم دەڵێن ستایلی برۆکانت بگۆڕە، بەڵام ناتوانم، چونکە من بەم شێوەیە لەدایک بوومە".


جێی باسه‌ نینا جەمال خەڵکی سلێمانییە، لە ئوسترالیا دەژیت، وەک ئەکتەر بەشداریی فیلمێکی سینەمایی بیانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێک و چەند ڤیدیۆ کلیپێکی گۆرانییە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان