وه‌زاره‌تێك به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی زیره‌ك له‌ كارمه‌نده‌كانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات


نەتەوە  |   14:10:23 2019-07-06  |   (170) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوونی عیراق له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانیدا بۆ به‌رگرتن له‌ مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانیان، به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایلی زیره‌كی له‌ كارمه‌نده‌كانی قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.
A+    A-

 

به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێبوون له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كارمه‌نده‌كانیان له‌ كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مۆبایلی زیره‌كیان به‌كارهێناوه‌.


هاوكات له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ مه‌ترسی بڵاو كردنه‌وه‌ و دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌سمییه‌كان هه‌یه‌ و تێدا هاتووه‌، "له‌ 1ی ئابه‌وه‌ هه‌موو به‌كارهێنانێكی ته‌له‌فۆنی زیره‌ك له‌ كاره‌مه‌نده‌كانی وه‌زاره‌ت قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، له‌بری ئه‌وه‌ش ده‌بێت مۆبایلێك به‌كاربهێنرێت كه‌ ئامێره‌كان زیره‌ك نه‌بن".


به‌نگین رێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌ر كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌ت ئه‌و بڕیاره‌ جێبه‌جێ نه‌كات رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان