موچه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ ده‌خرێته‌سه‌ر به‌غدا.. قه‌ره‌بووشده‌كرێنه‌وه‌


نەتەوە  |   20:22:44 2019-07-05  |   (105) جار خوێندراوەتەوە

loading...
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌غدا و هه‌رێم زۆر نزیكن له‌وه‌ی رێكبكه‌ون، کە مووچه‌ و ئیمتیازاته‌كانی موچه‌خۆرانی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیش هاوتای به‌غدا بكرێن، دەشڵێت: "قه‌ره‌بووش ده‌یانگرێته‌وه‌".
A+    A-

 

د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندوه‌، "یه‌كخستنی مووچه‌ و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا كارێكی زۆر باشی بۆ كراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامه‌ كورده‌كان، ئێمه‌ش پشتگیریمان كردوون، چه‌ند جارێك له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ شاندی هه‌رێم و به‌غدا كۆبوونه‌وته‌وه‌".


جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ ئاشكراشیكرد: "ئاگادارم كه‌ زۆر نزیكه‌ به‌غدا بڕیار بدات به‌وه‌ی، مووچه‌ی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدانی هه‌رێم هاوتای عێراق بكرێت و به‌ یه‌كشێوه‌ دابه‌شبكرێت، به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ مادی و مه‌عنه‌وییانه‌ی له‌ به‌غدا دراوه‌ هه‌رێمی كوردستان-یش ده‌گرێته‌وه‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان