به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك لەتورکیا سێ كه‌س كوژران


نەتەوە  |   15:17:35 2019-07-05  |   (113) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ شارۆچكه‌ی "ره‌یحانلی" كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ سووریا، ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان لەدەستدا.
A+    A-


به‌پێی میدیاكانی توركیا، كاتژمێر 13:00ـی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئۆتۆمبێلێكی پارككراو له‌شه‌قامی محه‌ممه‌د عاكف ئارسۆی له‌ شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سنووریی سه‌ر به‌ پارێزگای هاتای له‌ باشووری توركیا ته‌قییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوون. 


تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌زانراوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ یه‌كه‌ جیاوازه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و ئه‌مبوڵانسه‌كان روویانكرده‌ شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ و ئۆتۆمبێله‌ گڕگرتووه‌كه‌ش له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ کۆنترۆڵکراوە. 





loading...











زۆرترین بینراوەکان