وێنەگرە بەناوبانگەکە كۆچی‌ دوایی كرد


نەتەوە  |   18:46:36 2019-07-04  |   (147) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌و وێنه‌گره‌ی کە دیمەنەکانی "چرکەساتی‌ تیرۆركردنی‌ محەمەد ئه‌نوه‌ر ساداتی سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ میسری‌ بۆ مێژوو تۆمارکرد، كۆچی‌ دوایی كرد.
A+    A-


مه‌جدی‌ ئیبراهیم جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ وێنه‌گرانی‌ میسر، هه‌واڵی‌ كۆچی‌ دوایی وێنه‌گری‌ رۆژنامه‌وانی‌ موكه‌ڕە‌م جاد ئه‌لكه‌ریمی‌ راگه‌یاند كه‌ به‌ وێنه‌ی‌ مێژوویی ساتی‌ تیرۆركردنی‌ ئه‌نوه‌ر سادات سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ میسر، ناوبانگی‌ ده‌ركرد.

 

مه‌جدی‌ ئیبراهیم ده‌رباره‌ی‌ كۆچكردوو رایگەیاندووە: "یه‌كێك بوو له‌ وێنه‌گره‌ به‌ناوبانگه‌كان و یه‌كه‌م میسری‌ بوو کە خه‌ڵاتێکی بەبەهای‌ به‌ده‌ستهێناوە كه‌ گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی‌ وێنه‌گرتنه‌ و ساتی‌ تیرۆركردنی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووتر ئه‌نوه‌ر ساداتی‌ تۆماركردو خاوه‌نی‌ گرنگترین وێنه‌ی‌ جه‌نگە لە جه‌نگی‌ 6ی‌ ئۆكتۆبه‌ر‌ی 1973 و جەنگی یەمەن".

 

ناوبراو ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوە كه‌ موكه‌ڕه‌م جاد ئه‌لكه‌ریم چه‌ندین كاری‌ گه‌وره‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌ و له‌ دواڕۆژه‌كانیدا نه‌خۆش بوو و له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ وه‌ك یه‌كێك له‌ پێشه‌نگه‌كانی‌ بواری‌ وێنه‌گرتنی‌ میسر رێزی‌ لێنراوه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان