شەپۆلێكی گەرما بەڕێوەیە


نەتەوە  |   20:10:27 2019-07-03  |   (138) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دەزگای كەشناسی "عێراق" بڵاویكردەوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی گەرما روو له‌ ناوچه‌كه‌ و عێراقیش ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما بۆ 50 پلە به‌رزده‌بنه‌وه‌.
A+    A-

 

سادق عەتیە، شارەزای كەشوهەوای عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، شەپۆلە گەرما، كە شەممەی داهاتوو دەستپێدەكات و دەگاتە نزیك 50 پلە، ناوچەكانی باشووری عێراق، كوەیت و سعوودیەش دەگرێتەوه.


رونیشیكردۆته‌وه‌، ئەو شەپۆلە گەرمایە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و دواتر پلەكانی گەرما دادەبەزن، هەرچی ناوچەكانی دیكەی عێراقە، وەكو شارەكانی ناوەڕاست، بەتایبەتیش بەغدا پلەی گەرمی دەگاتە 43 پلە، مووسڵ 40 پلە و ناوچەكانی باشووری عێراقیش، لە 47 پلە دەبێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان