یانەی هەولێر بە قورسی سزادرا


نەتەوە  |   20:16:39 2019-07-02  |   (169) جار خوێندراوەتەوە

loading...
یانەی هەولێری له‌لایه‌ن لێژنەی سزادان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە قورسی سزادا.
A+    A-

 

لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و نەجەف لە گەڕی 33ـی خولی نایابی عێراقدا کە یارییەکە لە نێو یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو و بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەی هەولێر هێرشیانکردووەتە سەر یاریزانانی یانەی نەجەف و چەند فوتافێکیان لە دژی ئەو یانەیە وتووەتەوە لێژنەی سزادان یانەی هەولێری سزادا.


هه‌روه‌ها یانه‌كه‌ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگای خۆیدا ناتوانێت یاریبکات و چوار یاری ماوە، دوو یاری لە نێو یاریگای خۆیدا بوو کە هەردوو یارییەکە بۆ یاریگایەکی دیکە گۆڕا، هەروەها دوو یاریشی لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ماوە، ئەمە جگە لەوەی بە بڕی 10 ملیۆن دیناریش سزادران.


لێژنەی سزادان جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌، ئەگەر ئەم رووداوانە دووبارە ببێتەوە سزاکەیان قورستر دەبێت.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان