داوادەکرێت بڕیارەکانی حەشدی شەعبی، پێشمەرگەش بگرێتەوە 


نەتەوە  |   20:07:49 2019-07-02  |   (145) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی "حەیدەر عەبادی" پشتیوانی بڕیارەکانی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکات لەبارەی حەشدی شەعبییەوە.
A+    A-

 

لە بەیاننامەیەکدا هاوپەیمانی نەسر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، کابینەی پێشوو لەڕێگەی لیژنەکی تایبەتمەندەوە بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی لە 7/3/2018دا فەرمانی دیوانی ژمارە 57ی دەرکرد لەبارەی چۆنییەتی رێکخستنی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی پەیکەری دەوڵەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، لە ماوەی حکومەتی رابردوودا دەستکرا بە جێبەجێکردنی ئەو رێکخستن و پەیڕەوە و جیاکردنەوەی لایەنی سیاسی لە دامەزراوەی حەشدی شەعبی دا.


هاوپەیمانییه‌كه‌ پشتیوانی لە رێوشوێنەکانی عادل عەبدولمەهدی دەکات و داواشدەکات بەهەمان شێوە فەرمان و رێنمایی دەربکات بۆ رێکخستنی دامەزراوەی پێشمەرگە و بوونی هەموو هێزێکی سەربازی و نیمچە سەربازی دیکە.


جەختیشده‌كاته‌وه‌، یەکێتی و سەقامگیری وڵات پێویستی بە یەک هێزی هەیە و یەک دەسەڵات و دامەزراوەکانی هەیە، هەڵاوێردنی هەر هێزێک لە دەرەوەی چوارچێوەی ئەو رێکخستنە و کۆنترۆڵ و ئاراستەی حکومی، دەبێتە هۆی رەخساندنی زەمینەی دابەشبوونی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت و لەدەستدانی شکۆ و سەروەرییەکەی.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان