پەڕلەمان پشووی هاوینەی كەمكردەوە  


نەتەوە  |   16:27:16 2019-07-02  |   (132) جار خوێندراوەتەوە

loading...
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عیراقدا بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانان و بەو هۆیەوە پشووی هاوینەی پەڕلەمانتاران كەمدەبێتەوە.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەڕلەمانی عیراق بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی ماوەی وەرزی یاسادانان بۆ یەك مانگ، هه‌روه‌ها خوێندنەوە كرا بۆ هەمواری دووەمی یاسای بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2019 و هەفتەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت.


جێی باسه‌ ساڵانە پەڕلەمانی عیراق دوو پشوو، كە بە پشووی زستانە و هاوینە ناسراوە وەردەگرێت، كە هەر یەكەیان ماوەكەی دوو مانگە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان