باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا نرخی ڤیزا دیاریده‌كات


نەتەوە  |   16:22:47 2019-06-29  |   (163) جار خوێندراوەتەوە

loading...
باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ "به‌غدا" هۆشداری به‌ هاووڵاتیانی عێراقی ده‌دات لەبارەی نرخی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی، کە 35 دۆلار و 40 سه‌نته‌.
A+    A-

 

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدادا هاتووه‌، نرخی هه‌ر ڤیزایه‌كی ئه‌لیكترۆنی جۆری C1 كه‌ تایبه‌ته‌ بە گه‌شتكردن، 30 دۆلاره‌، پێنج دۆلار و 40 سه‌نتیش باجی ڤیزاكه‌یه‌ و كۆی گشتیی نرخی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی ده‌كاته‌ 35 دۆلار و 40 سه‌نت.


له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی توركیا له‌ به‌غدا هۆشداری به‌ هاووڵاتیانی عێراقی ده‌دات كه‌ جگه‌ له‌و نرخه‌ هه‌ر لایه‌نێك، كۆمپانیایه‌ك یاخود كه‌سێك له‌میانی مامه‌ڵه‌ی ڤیزای ئه‌لیكترۆنیدا نرخێكی جیاوازتری داواكرد، له‌ڕێگه‌ی ئیمێل ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێکاری یاسایی بەرامبەر بگرنەبەر.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان