ترامپ له‌ باره‌ی كورده‌وه‌ نهێنیه‌كی ئاشكرا كرد


نەتەوە  |   15:20:22 2019-06-29  |   (471) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "ئه‌و كاته‌ی توركیا هێزی له‌سه‌ر سنوری سوریا بۆ په‌لاماردانی كوردانی رۆئاوا كۆكردوه‌ته‌وه‌، به‌ ته‌له‌فونێك، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی له‌و كاره‌ په‌شیمان كردۆته‌وه‌".
A+    A-

 

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسیدا له‌ ژاپۆن رایگه‌یاند: "تورکیا کەیسێکی سەرنجڕاکێشە، کەیسێکی سەختە وەک سەرۆک ئەردۆغان، ئەویش سەختە، بەڵام من بەردەوامم لەگەڵی. لەوانەیە ئەوە شتێکی خراپ بێت، بەڵام من پێموایە بەڕاستی شتێکی باشە، چونکە راشکاوانە بیڵێم، ئەو (ئەردۆغان) کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ کورد هەیە".


وتیشی: "وەک هەمووان دەزانن، 65 هەزار سەربازیی لەسەر سنوور کۆکردبووەوە و دەیویست کورد بسڕێتەوە، کە ئەوان (کورد) یارمەتیی ئێمەیان دا لە دژی داعش و پێکەوە بەڕێژەی 100% خەلافەتمان تێکشکاند، من پەیوەندیم پێوەکرد و داواملێکرد وا نەکات، ئەو (ئەردۆغان) هێرشی نەکرد، سەربازانی تورکیا دەیانویست ریز بگرن و بڕۆن بۆ لەناوبردنی ئەو خەڵکانەی (کورد) کە ئێمە خەلافەتی داعشمان لەگەڵیان تێکشکاند، ئەو ناتوانێت ئەوە بکات، نەشیکرد".





loading...











زۆرترین بینراوەکان