پۆلیس له‌سه‌ر ده‌نگۆی كوژرانی سایە کەریم رونكردنه‌وه‌ ده‌دات 


نەتەوە  |   14:50:26 2019-06-29  |   (14,786) جار خوێندراوەتەوە

loading...
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی ده‌نگۆی كوژرانی سایه‌ كه‌ریم، ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "كوژرانی ئه‌و كچه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌".
A+    A-

 

شه‌وی رابردوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی كوژرانی سایه‌ كه‌ریم، كه‌ خۆی به‌ ئه‌ستێره‌ی پۆڕن ناساندووه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی بڵاوكرایه‌وه‌، لای خۆیه‌وه‌ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به‌سایتی وێستگه‌ی راگه‌یاندوه‌، "ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر سایه‌ كه‌ریم بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ راستی نییه‌، چونكه‌ شه‌وی رابردوو و ئه‌مڕۆش تا ئێستا هیچ رووداوێكی كوشتمان له‌ سلێمانی نه‌بووه‌".


وتیشی: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ بۆ ئه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ئامانج لێیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایك و كۆمێنته‌".





loading...











زۆرترین بینراوەکان