پیاوان دوای ئه‌م ته‌مه‌نه‌ توانای مناڵ خستنه‌وه‌یان کەمدەبێتەوە


نەتەوە  |   14:27:52 2019-06-29  |   (604) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پزیشکانی سەنتەری \"چارەسەری نەزۆکی و بۆماوەیی\" لە لەندەن ئاشكرایده‌كه‌ن، \"پیاوان لە دوای پەنجاکانی تەمەنەوە توانای زایەندیان کەمدەکاتەوە\".
A+    A-

 

گەی موریس، پسپۆڕی چارەسەری نەزۆکی لە سەنتەرە بەریتانیەکە و سەرپەرشتیاری تیمە پزیشکیەکە رایگه‌یاندوه‌: ئێمە حاڵەتی وامانبینیوە کە پیاوەکە لە تەمەنی 80 ساڵیدا بووەتە باوک، بەڵام ئەمە شتێکی دەگمەنە، بەشێوەیەکی گشتی پیاوانیش وەک خانمان لە تەمەنێکی دیاریکراودا، توانای وەچە خستنەوەیان کەمدەکات ئەمەش بەهۆی کەمبوونەوە و دابەزینی ژمارە و کواڵێتی تۆوەکانیان.


لای خۆیه‌وه‌ کۆرێی بورکی، یەکێکی تر لە پزیشکانی بەشدار لە توێژینەوەکە رایگه‌یاندووه‌: بێگومان ئەم کاریگەرییە لە پیاوێک بۆ پیاوێکی دیکە جیاوازە، ئەوانەی شێوازێکی ژیانی ناتەندروستییان هەیە و روودەکەنە خووە ناتەندروستەکانی وەک جگەرەکێشان، خواردنەوە کحول و هەروەها رووبەرووی گوشاری دەروونی جۆراوجۆر دەبنەوە، زیاتر لەبارن بۆ ئەوەی توانای مناڵ خستنه‌وه‌یان دوای 50 ساڵان کەمببێتەوە.





loading...











زۆرترین بینراوەکان