ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر لابردنی پشووی شه‌ممه‌ ده‌درێت


نەتەوە  |   13:26:46 2019-06-29  |   (1,309) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی "ناوخۆی عیراق"، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق بڕیاریدا پشوی ئه‌مڕۆی شه‌ممه‌ له‌ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت له‌پارێزگاكانی عیراق هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.
A+    A-

 

لیوا فازڵ غه‌رباوی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، له‌سه‌ر داوای وه‌زیری ناوخۆی عیراق و به‌هۆی زۆری مامه‌ڵه‌ی ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرت، بڕیاردراوه‌ پشووی ئه‌مڕۆی شه‌ممه‌ 29/6/2019 هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و بڕیاره‌كه‌ش له‌ته‌واوی پارێزگاكانی عیراق جێبه‌جێده‌كرێت.


ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، "فشارێكی زۆر له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له‌پارێزگاكان دروستبووه‌ و مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان پێویستیان به‌ڕاییكردن هه‌یه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌داواكاریی هه‌زاران هاوڵاتی بۆ ده‌رهێنانی پاسپۆرت".


ئه‌و بڕیاره‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ پاسپۆرت له‌پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی نه‌گرتۆته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ پشوی‌ فه‌رمیه‌و ده‌وام نه‌كراوه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان