شوان جەزا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌.. ڕێکۆردی بینەر ده‌شکێنێت؟


نەتەوە  |   18:13:29 2019-06-28  |   (454) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئەکتەری کورد " شوان جەزا" باسی کاری داھاتووی ھونەریی خۆی دەکات و ئاشكرایده‌كات، ئێستا دوو زنجیرە درامای لەبەر دەستدایە، بەڵام جارێ خۆی "یەکلایی نەکردووەتەوە".
A+    A-

 

لەبارەی کارەکانی داھاتووی، شوان جەزا له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه‌، "ھەر ڕۆڵێک کە کەس نەتوانێت بەرجەستەی بکات، ئەوا ئامادەم بەرجەستەی بکەم، چونکە حەزم لە کاری سەرکێشی و نوێیە، ئەکتەر ئەو کاتە سەرکەوتوو دەبێت، کارێک بکات ببێتە جێگەی قسەوباسی کۆمەڵگا". وتیشی: "ھەر کارێکی دیکەی ھونەری بزانم ناتوانم بەرەو پێش بچم ئەوا نایکەم، ئەمجارە ھەر کارێکی نوێی ھونەری بکەم دەبێت ڕیکۆردی پڕبینەرترین بشکێنێت".


وتیشی: ئێستا سیناریۆی دوو زنجیرە درامای لەبەردەستدایە، بەڵام "تا ئێستا خۆم یەکلایی نەکردووەتەوە، کە کامیان ھەڵدەبژێرم".


له‌باره‌ی ستایڵی جلوبەرگی دەڵێت: "جلوبەرگەکانم ڕەنگی جیاوازە، جگە لە کاری ھونەری، لە ژیانی ڕۆژانەشمدا ڕەنگی جیاواز و جوان دەپۆشم، بەڵام لە کاری نوێی ھونەریمدا دەبێت ڕەنگی نوێی جلوبەرگ لەبەر بکەم و شێوازی ڕیشم و ستایلم بە گشتی دەگۆڕم، بە جۆرێک دەبێت ببێتە مۆدێلی نوێ لە ناو کۆمەڵگادا".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان