ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4 ده‌كرێت


نەتەوە  |   17:54:24 2019-06-28  |   (8,307) جار خوێندراوەتەوە

loading...
له‌ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت، "وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان پاره‌ی مووچه‌ی ناردووه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت".
A+    A-

 

ماڵپه‌ڕی دواڕۆژ له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بڵاویكردۆته‌وه‌، وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان به‌شه‌ پاره‌ی مووچه‌ی داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی دارایی و له‌ 7ی ته‌مموز ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار ده‌كرێت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، مانگانه‌ له‌ 5ی مانگ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 5ی مانگی داهاتوو ده‌كه‌وێته‌ هه‌ینییه‌وه‌ بۆيه دابه‌شكردنه‌كه‌ی دواخراوه‌ بۆ 7ی مانگ و تاوه‌كوو 22ی مانگ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 4 دێت.


ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكرد: پرۆسەی وردبینیکردن لە مووچەی فەرمانبەران لە گەنجینەکان کۆتایی هاتووەو بەو پارەیەی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت مووچەی چەند وەزارەتیكی پێدابەش دەکرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان