ترەمپ: شەڕ لەگەڵ ئێران زۆر ناخایەنێت 


نەتەوە  |   18:02:06 2019-06-26  |   (103) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، هەر شەڕێک لە دژی ئێران رووبدات زۆر ناخایەنێت.
A+    A-

 

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگه‌یاندووه‌، "هیواخوازم شەڕ روونەدات، بەڵام ئەگەر شتێک رووبدات ئەو ئێمە لە بارودۆخێکی زۆر بەهێزداین".


ناوبراو رەتیکردەوە، لە حاڵەتی روودانی شەڕدا سوود لە هێزی زەمینی وەربگرێت، بەڵکو بەتەنها هێزە ئاسمانییەکان بەکاردەهێنێت.


پێشتر تره‌مپ رایگه‌یاندبوو، "سەرکردایەتی ئێران لە قسەی خۆش یان بەزەیی تێناگەن، بەداخەوە، ئەوەی ئەوان تێیدەگەن، بەهێزی و هێزە، ئەمریکاش تاوەکو ئێستا بەهێزترین هێزی سەربازی هەیە لە جیهاندا، کە تەنیا لە دوو ساڵی رابردوودا بە بەهای 1.5 تریلیۆن دۆلار وەبەرهێنانی تێداکراوە".


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان