دیارده‌یه‌كی ناوازه‌ی فه‌له‌كی رووده‌دات


نەتەوە  |   14:38:15 2019-06-26  |   (210) جار خوێندراوەتەوە

loading...
ئه‌ندامێكی "یەكێتی زانایانی بۆشایی ئاسمان و فەلەكزانی عەرەبی"، پێشبینی دەكات لە 2ی تەمووز دیاردەی خۆر گیرانی تەواوەتی رووبدات، بەڵام وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتوانن ئەو دیاردە فەلەكیە ناوازەیە ببینن.
A+    A-

 

ئیبراهیم جەروان ئەندامی یەكێتی زانایانی بۆشایی ئاسمان و فەلەكزانی عەرەبی لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی ئیماراتلیەوم رایگەیاندووە، "سەرەتای خۆرگیرانەكە لە كاتژمێر 7:23 خولەك بەكاتی ئەوروپا روودەدات"، ئاماژەی بەوەشداوە، "ناوچەكانی ئەمەریكای باشوور و باشووری زەریای هێمن، دیاردەی خۆرگیرانی تەواوەتی دەبینن".


ئه‌و فه‌له‌كناسه‌ روونیشیكردۆتەوە، "خۆرگیرانەكە زۆر ناخایەنێت و تەنها چەند خولەكێك دەبێت، ئاماژەی بەوەشداوە، لە 16ی تەمموزی داهاتوو، بەهەمانشێوە مانگیران روودەدات و لەكاتەكانی دوای كاتژمێر 9:30 خولەكی شەوەوە دەسپێدەكات، بەڵام مانگ گیرانەكە تەواوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كیشوەری ئاسیا دەیبینن".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان