شایی وێنه‌ی خۆی دوای نەشتەرگەری جوانکاری بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   14:06:33 2019-06-26  |   (2,401) جار خوێندراوەتەوە

loading...
پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کورد ماکس شۆ "شایی عوسمان"، چەند وێنەیەکی دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری لوت بڵاوکردەوە.
A+    A-

 

شایی لە پۆستێکیدا لە ئەکاونتی تایبەتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە، كه‌ وه‌ك ده‌بینرێت پلاستەری دوای نەشتەرگەری جوانکارییەکەی پێوەیەو هەوادارانیشی دەڵێن "پلاستەر بووە بە مۆدێل".


شایی عوسمان یەکەم وێستگەی ڕاگەیاندنی لە کەناڵی ئاسمانی "کوردماکس شۆ" دەستپێکرد و ئێستا بەرنامەی "چێژبڕکێی" کە ھەفتەی دووجار پەخش دەکرێت پێشکەش دەکات، ناوبراو پێشتر ئەندامی تیپی ھونەرە میلیەکانی سلێمانی بووە و لە چەندین چالاکی ھونەری و جۆراوجۆر و کولتووری بەشداریکردووە و یەکێک بووە لە خانمەکانی ئەو تیپە ھەڵپڕکێیە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان