خانەوادەی زیاد ئەسعەد راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌


نەتەوە  |   16:14:34 2019-06-25  |   (269) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بنەماڵەی "زیاد ئەسعەد" هونەرمەندی ناسراوی كورد ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی دۆخی تەندروستی ئەو هونەرمەندە بڵاودەكەنەوە. 
A+    A-

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "كەسێك بە نێوی سەردار كەركوكی لە یەكێك بەرنامەكانی رادیۆی نەورۆز .. پروپاگەندەی ئەوە دەكات ھونەرمەند زیاد ئەسعەد شێت بووە و لە ژوورێكی داخراو دا بەندە".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "ئێمە وەك بنەماڵەی ھونەرمەند زیاد ئەسعەد ئەم پروپاگەندە دروست كراوانە بە درۆ دەخەینەوە داوای یاسایی لەسەر رادیۆی نەورۆز و سەردار كەركوكی تۆمار دەكەین".


هێما بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، "ھەوادارانی زیاد ئەسعەد ئاگادار دەكەینەوە باری تەندروستی زۆر جێگیرەو لە وڵاتی سوید ژیانی ئاسایی خۆی بەرێ دەكات".


هاوكات ئەمرۆ سێشەممە 25/6/2019 دەستەیەك لە هونەرمەندان و رۆژنامەنووسانی كوردستان لە ژێر ناونیشانی "زیاد ئەسعەد ئەگەر عاقڵ نەبووایە تا ئێرە بێدەنگ نەدەبوو "روونكردنەوەیەكیان بلاوكردوەتەوە و نوسیویانە" وەڵامێك بۆ ئەو برادەری خۆی بە ناوی هونەرزانی گەورە (زیاد ئەسعەد) هەڵواسیووە".





loading...











زۆرترین بینراوەکان