په‌رله‌مانی عێراق كاندیدی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی په‌سه‌ند كرد


نەتەوە  |   15:21:40 2019-06-24  |   (103) جار خوێندراوەتەوە

loading...
په‌رله‌مانی عێراق كاندیدی سێ وه‌زاره‌تی په‌سه‌ندكرد و كاندیدی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ره‌تكرده‌وه‌.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 24/6/2019، په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ "نه‌جاح حه‌سه‌ن عه‌لی" وه‌ك وه‌زیری به‌رگری و "یاسین ته‌ها حه‌سه‌ن" وه‌ك وه‌زیری ناوخۆ دیاریكران، هاوكات هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "فاروق ئه‌مین شوانی" له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی وه‌ك وه‌زیری دادی عێراق متمانه‌ی پێبه‌خشرا.


هه‌روه‌ها په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ سه‌فانه‌ حه‌مدانی كاندید بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی ره‌تكرده‌وه‌.


له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ له‌ساڵی رابردوووه‌وه‌ تائێستا به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌توانراوبوو ئه‌وو وه‌زاره‌تانه‌ پڕ بكرێنه‌وه‌.





loading...











زۆرترین بینراوەکان