نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەرانی هەرێم


نەتەوە  |   10:37:37 2019-06-24  |   (8,331) جار خوێندراوەتەوە

loading...
دوای كۆتایی هاتنی "دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3" ئاماده‌كارییه‌كان بۆ موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستیپێكردووه‌ و وردبینی له‌ لیستی موچه‌ی ئه‌و مانگه‌ دراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تی دارایی، هاوكات باس له‌ ئه‌گه‌ری پێشخستنی موچه‌ی مانگی 4 ده‌كرێت.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، وردبینیکردنی لیستی مووچەی مانگی٤ی فەرمانبەرانی هەرێم دراوه‌ته‌ وەزارەتی دارایی و چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکرێت بۆ دابەشکردنی مووچه.


له‌ زانیارییه‌كاندا هاتووه‌، ئەگەر داهاتی سامانە سرووشتیەکان زوو بگات ئەگەر ئەوە هەیە دابەشکردنی مووچە پێشبخرێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هەموو 5ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت ،بەڵام بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە مووچەی مانگی 3ی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دارایی هەفتەیەک پێشخرا.

 

هاوكات رۆژی 5ی مانگی داهاتوو دەكەوێتە رۆژی هەینی و بۆیە به‌پێی زانیارییه‌كان ئەگەر وەزارەتەكان لیستەكانیان زووتر بنێرن لەگەڵ ئەو بڕە پارەیەی سامانە سروشتییەكان (378 ملیار دینار)ە، ئەوا دابەشكردنی مووچە رۆژێك پێشدەخرێت بە پێچەوانەوە دوو رۆژ دوادەخرێت، بەڵام لە كۆتاییدا تاوەكو 23ی مانگ مووچەی هەموو شوێنەكان دابەشدەكرێت.





loading...











زۆرترین بینراوەکان