ئاكەپە هه‌ڵبژاردنی ئیستانبوڵی دۆڕاند


نەتەوە  |   19:55:12 2019-06-23  |   (176) جار خوێندراوەتەوە

loading...
كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدارای توركیا "بیناڵی یەڵدەرم" بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانی ئیستانبوڵ، سەركەوتنی ركابەرەكەی راگەیاند و پیرۆزبایی لێكرد.
A+    A-

 

بیناڵی یەڵدەرم، لە دوای جیاكردنەوەی بەشێكی بەرچاو لە دەنگەكان رایگەیاند: تا ئێستا ركابەرەكەم ئەكرەم ئیمام ئوغڵوو لە پێشەوەیە، پیرۆزبایی لێدەكەم و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم.


وتیشی: هەوڵدەدەین هاوكاری ئیمام ئوغڵوو بكەین لە تەواوی ئەو كارانەی لە بەرژەوەندی خەڵكی ئیستانبوڵ دەیكات، وتیشی: داوا لە یەزدان دەكەن كە ئەو ئەنجامانە بۆ ئیستابوڵ ببێتە مایەی خێر.


جێی باسە ئەكرەم ئیمام ئوغڵوو، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) كە لە هەڵبژاردنی 31 ی ئاداریشدا سەركەوتنی بەدەستهێنابوو، ئەمجارەشیان لە لایەن پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)وە پشتیوانی لێكرا.


به‌ پێی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، بەربژێری جەهەپە بە بەدەستهێنانی 53.7%ـی دەنگەکان لە پێشەوەیە و بیناڵی یڵدرمیش، بەربژێری ئاکپارتی 45.3%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.


 





loading...











زۆرترین بینراوەکان