سوپرایزه‌ گه‌وره‌كه‌ی ریال مه‌درید بۆ ئه‌م هاوینه‌ ئاشكراده‌بێت


نەتەوە  |   18:11:01 2019-06-21  |   (256) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هێرشبه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید "كه‌ریم بنزێما" وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌یمار دا سێلڤا له‌ ئینستاگرام پۆستكردووه‌، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌م وێنه‌یه‌ مانای نزیكبوونه‌وه‌ی نه‌یماره‌ له‌ ریال مه‌درید.
A+    A-

 

بنزێما له‌ له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ نووسیویه‌تی، "ژماره‌ 9 له‌گه‌ڵ نه‌یمار"، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "لێدانێكی به‌هێز" وێنه‌كه‌ش مشتومڕی زۆر دروستكردووه‌، به‌ تایبه‌تی كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆی زۆری په‌یوه‌ندیكردنی نه‌یمار به‌ ریال مه‌درید هه‌یه‌.


له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌واڵی جۆراوجۆر له‌ باره‌ی رۆیشتنی نه‌یمار له‌ پاریس و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ لالیگای ئیسپانیا هه‌بووه‌، له‌وانه‌ش رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، ریال مه‌درید ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به‌ پاریس كردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌یمار له‌م هاوینه‌دا.





loading...











زۆرترین بینراوەکان