ئەو خۆراكانەی مێشك تێكدەدەن 


نەتەوە  |   14:00:30 2019-06-21  |   (369) جار خوێندراوەتەوە

loading...
رۆژانە ئەو خۆراكانەی دەیانخۆین، كاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر هەموو ئەندامەكانی جەستە هەیە، كۆئەندامی مێشك و دەماریش لەو كاریگەرییانە بەدەر نییە.
A+    A-

 

ماڵپەڕی برایت ساید ئەو خۆراكانەی دەستنیشان كردووە، كە مەترسی لەسەر مێشك و دەمار دروستدەكەن، ئەوانیش بریتین لە:


برنج: بە كاربۆهێدراتێكی زۆر دەوڵەمەندە، ئەمەش وادەكات شەكری خوێن زۆر بەخێرایی بەرز بكاتەوە، بەرزبوونەوەی ئاستی شەكریش لە خوێندا مەترسیی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار زیاد دەكات، ئەوانەی برنج زۆر دەخۆن بەتایبەت خانمانی بەتەمەن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆكی زیاترە.


پەنیر: پەنیر بەهۆی ئەوەی بە ماددەی تایرامین دەوڵەمەندە، هانی نۆرەكانی لاسەرئێشە دەدات، بۆیە ئەوانەی بەدەست شەقیقەوە دەناڵێنن، باشترە پەنیر نەخۆن.


خۆراكی سوورەوەكراو: ئەو خۆراكانە بە رێژەیەكی زۆری چەورییە تێرەكان دەوڵەمەندن، چەندین توێژینەوەی زانستی دەریانخستووە ئەوانەی خۆراكە سوورەوەكراوەكان زۆر دەخۆن، زیاتر تووشی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار دەبن، لەوانەش زەهایمەر.


كحول: خواردنەوەی تەنانەت كەمێكیش لە كحول زیانی بۆ تەندروستی هەیە، ئەوانەی كحول دەخۆنەوە مەترسیی زیاتری تووشبوون بە جەڵتەی مێشكیان لەسەرە، بەراورد بەوانەی كحول ناخۆنەوە.


شیرینەمەنییەكان: شەكر یەكێكە لە دوژمنە سەرسەختەكانی تەندروستیی مرۆڤ و كاریگەری یەكجار خراپی لەسەر مێشك هەیە، زیاد خواردنی شەكر و بەرزبوونەوەی ئاستی لە خوێندا، زیان بە دەمارەخانەكانی مێشك دەگەیێنێت، ئەمەش ئەگەری لەبیرچوونەوە زیاد دەكات.
 
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان