هۆشیار عەبدوڵا وه‌ڵامی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌داته‌وه‌


نەتەوە  |   18:27:59 2019-06-19  |   (305) جار خوێندراوەتەوە

loading...
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان لەئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عیراق وەڵامی بزوتنەوەكەی دەداتەوە و جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، "ئەوانەی دژی ئەجێندای مافیاكانی نەوت دەوەستنەوە خەریكی خۆنواندن و موزایەدە نین". 
A+    A-

 

لە رونكردنەوەیەكدا، كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە هۆشیار عەبدوڵا رایگەیاندووە "ئەوانەی دژی ئەجێندای مافیاكانی نەوت دەوەستنەوە خەریكی خۆنواندن و موزایەدە نین، بەڵكو ملیان لە چەقۆ دەسون و موجازەفە بە ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیانەوە دەكەن ئەوەش تەنها لە پێناوی گوتنی راستیەكاندا، چونكە لە ئێستادا و لەم سەردەمە تاریكەی هەرێمدا هیچ شتێك لەوە ئاسانتر نیە بێدەنگ بیت و دەست بەكلڵاوەكەتەوە بگری با نەیبات، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان لەدایكبوو بۆ ئەوەی كۆتایی بە بێدەنگی بهێنێت و دەبێ هەرواش بمێنیتەوە".


به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، "لێرەوە سەرلەبەری ئەو نەفەسە رەتدەكەمەوە كە رونكردنەوەكەی بزوتنەوەی گۆڕانی پێنوسراوە، ئەم جۆرە لە پاكانەكردن بۆ سیاسەتی پڕ تاڵانی نەوتی هەرێم بزوتنەوەی گۆڕان بێبەریە لێی جا هەر كەسێك لە هەر ئاستێكی بزوتنەوەكەدا نوسیبێتی".


ئەم روونكردنەوەی‌ هۆشیار عەبدوڵا له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان روونكردنەوەیەكی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌، "هەر رەخنەیەك لەلایەن هەڵسوڕاوانی حزبی و حكومەت و پەرلەمانەوە بگیرێ بە ناڕەوا بۆ مەرام و بەرژەوەندی كەسێتی، بە زمانێكی ناشایستە و ناشارستانی ئاراستەی كەس و لایەن و دەسەڵاتدارانی عیراق و هەرێم بكرێ، گوزارشت لە سیاسەت و بەرنامەی بزوتنەوەكە ناكات و رەتیدەكاتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان