حکومەت پێداچونەوە بەبڕیارێكی قەدەغەکردنی هاورده‌كردنی مریشك و هێلكه‌ ده‌کات


نەتەوە  |   16:19:30 2019-06-19  |   (1,310) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بەڕێوەبەری "کەرەنتینەی ڤێتێرنەری" له‌باره‌ی بەرزبونەوەی نرخی مریشک و ھێلکە و كه‌مبوونه‌وه‌ی لەبازاڕەکاندا ڕایدەگەیەنێت، "حکومەت پێداچونەوە بەبڕیاری قەدەغەکردنیان دەکات، چونکە بەرھەمی خۆماڵی، پێداویستی ناوخۆ پڕناکەنەوە".
A+    A-

 

د. جەمال شوکری، بەڕێوەبەری کەرەنتینەی ڤێترنەری لەھەرێم ڕایگەیاندوه‌، "ھۆکاری سەرەکی نەمانی ھێلکە لەبازاڕەکاندا بۆ بڕیارەکەی حکومەتی عیراق دەگەڕێتەوە، کە ڕێگەنادات ھیچ بەروبومێکی پەلەوەریی ھاوردەبکرێت".


ناوبراو له‌باره‌ی پڕکردنەوەی خواستی ھاوڵاتیان بۆ ھێلکە، وتی "بەڕێژەی ٦٠% پێَداویستییەکانی ناوخۆ پڕدەکاتەوە، بۆیە نرخەکەی گرانبوونی بەخۆوە بینیوە، لەئێستاشدا چارەسەر بۆ گرانبوونی بەرچاوی نرخی ھێلکە، پێداچونەوەیە بەبڕیارەکەدا".


بەڕێوەبەری کەرەنتینەی ڤێتێرنەری سەبارەت بەنرخی مریشک و ھاوردەکردنی، ئاشکرایکرد، "بەھەمانشێوەی ھێلکە، ڕێگە بەھاوردەکردنی نادرێت بۆئەوەی برەو بەبەرھەمی ناوخۆ بدرێت، بەڵام بەگشتی لەبەرئەوەی لەئێستادا خواستی زۆریان لەسەرە، نرخەکەشیان زۆر بەرزبۆتەوە".


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم، بڕیاریداوە ھاوردەکردنی بەروبوومی پەلەوەر لەچەند وڵاتێکی جیھان قەدەغە بکات.





loading...











زۆرترین بینراوەکان