ئاگادارییەک بۆ دایکان و باوكان


نەتەوە  |   15:17:35 2019-06-19  |   (320) جار خوێندراوەتەوە

loading...
قائیمقامیەتی "سلێمانی" لەپەیامێکدا بۆ دایکان و باوكان ئاگاداریان دەکاتەوە، لەچەند پێداویستیەکی منداڵەکانیان، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "بەھۆی بەسەرچونی ماوەکەیی و نەشیاوی بۆ بەکارھێنان، لیژنە ھاوبەشەکان دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر بۆدرەو دایبی و شامپۆی منداڵاندا دەگرن".
A+    A-

 

له‌ ڕاگەیەنراوێكدا قائمیقامیەتی سلێمانی بڵاویكردۆته‌وه‌، "لەئەنجامی پشکنین و بەدواداچونەکانی لیژنەی کۆگاکانی سەر بەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لەکۆگایەکی عەمبارکردنی کاڵاوشمەک لەسلێمانی دەستیان بەسەر ٢٤٠ سێت دایبی و ٢٩ کارتۆن شامپۆو ٢٥ بۆدرەی منداڵدا دەگرن کە ماوەیان بەسەرچوەو شیاوی بەکارھێنان نین".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "لەکاتی دروستکردنی بۆدرەو دایبی و شامپۆی منداڵ و تێکەڵکردنی مادەی کیمیایی لەپێکھاتەکەیاندا، ئەو پێداویستیانە مادەکانیان دەگۆڕێت و زیان بۆسەر تەندروستی بەکارھێنەرو منداڵەکە دروستدەکەن، بۆیە پێویستە لەکاتی بازاڕکردن و کڕینی پێداویستیەکانتان ورتر بڕواننە لێبڵی سەر کاڵاوشمەکەکان تا لەسەلامەتیان دڵنیابنەوە".


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی تەندروستی، ئەو کاڵاوشمەکانەی ماوەی بەسەردەچێت، دەبێتە مادەی زیانبەخش بۆ بەکارھێنەرەکانی و مەترسی توشبونی نەخۆشی لێدەکرێت، بۆیە بەکارھێنانی ڕێگە پێدراونییە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوەی تەواوی ئەو کاڵاوشمەکانە لەناودەبرێت و خاوەنی کۆگاکە ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە.


جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، "ڕۆژانە لەبەرەبەیانێکی زوەوە تا درەنگانێکی شەو سەردانی دوکان و بازاڕو شوێنەگشتییەکان دەکات، پشکنین بۆ ئەو کاڵاو شمەکانەی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بەکاردەھێنرێت ئەنجامدەدات و لەھەر شوێنێک دەستبەسەر کاڵاوشمەکی ماوەبەسەرچودا بگیرێت، شوێنەکەو خاوەنەکەی ڕوبەڕوی ڕێکاری یاسایی دەکاتەوە".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان