وڵاتێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌شتیاران بڕیارده‌دات


نەتەوە  |   14:58:46 2019-06-19  |   (313) جار خوێندراوەتەوە

loading...
به‌ بڕیاری "حەسەن ڕۆحانی" سه‌رۆكی ئێران لەمەودوا لە کاتی سەفەردا گه‌شتیارانی بیانی مۆر لە پاسپۆرتەکانیان نادرێت.
A+    A-

 

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (ئیسنا) عەلی ڕەبیعی، وتەبێژی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی رۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندووە: "بە بڕیاری حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، گەشتیارانی بیانی بەبێ ئەوەی بە فەرمی پاسپۆرتیان مۆر بکرێت، ده‌توانن سەردانی ئێران بکەن و ئەو بڕیارە لە هەموو فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانی ئێران جێبەجێ دەکرێت".


بەپێی هەمان سەرچاوە حکوومەتی ئێران، هۆکاری ئەو بڕیارەی بۆ "ترس و نیگەرانی"ی گەشتیارانی بیانی گەڕاندووەتەوە کە ڕووبەڕووی گرفت یان بڕیاری گەمارۆکان دەبنەوە کە ئەمریکا خستوویەتە سەر ئێران.


بەپێی ئامارەکان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و بەهۆی ئەو ترس و دڵەڕاوکێیانە و گەمارۆکانی سەر ئێران، ڕێژەی گەشتیاری بیانی بۆ ئێران ڕووی لە کەمی کردووە.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان