ترامپ ژنێكی كورد ده‌كاته‌ باڵیۆز


نەتەوە  |   14:34:53 2019-06-19  |   (290) جار خوێندراوەتەوە

loading...
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بەدیاریکردنی "هێرۆ مستەفا" بە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە بولگاریا کە پێشتر جێگری سەرۆکی شاندی دیپلۆماسی ئەمریکا بووە لە لیسبۆن-ی پایتەختی پورتوگال.
A+    A-

 

کۆشکی سپی لە راگەیه‌ندراوێكیدا ئاشکرایکردوە: بەبڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هێرۆ مستەفا دەبێتە باڵیۆزی واشنتن لە بولگاریا، هاوکات باسی لە توانا و ئەزمونەکانی هێرۆ مستەفا لە کاری کونسوڵگەری و بەڕێوەبردنی کاروباری باڵیۆزخانەکان کردوە و ئاشکرایکردوە كه‌ ئەو خانمە کوردە شوێنی ئێرک روبن، باڵیۆزی ئەمریکا لە بولگاریا دەگرێتەوە کە ماوەی سێ ساڵە لەو پۆستەدایە.
 

هێرۆ مستەفا لەنێوان ساڵانی 2005 -2006 بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بووە تایبەت بە کاروباری ئیسرائیل و فەلەستین و ئوردون و پێشتریش لە هەمان ئەنجومەندا بەرپرسی کاروباری عیراق و ئەفغانستان بووە.

 

لە ساڵانی پێشوو، سەرۆکی شاندی هاوئاهەنگکاری ئەمریکا بووە لە موسڵ و راوێژکاری کونسوڵگەری ئەمریکا بووە لە شاری بەیروت، پایتەختی لوبنان و راوێژکاری کاروباری سیاسی کونسوڵگەری ئەمریکا بووە لە ئەسینا، پایتەختی یۆنان.

 

لەنێوان ساڵانی 2009 -2011، هێرۆ مستەفا راوێژکاری جۆن بایدن، جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بووە بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئەوە جگە لە کارکردنی وەک راوێژکاری سیاسی لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە نیودیلهی، پایتەختی هیندستان.


هێرۆ مسته‌فا لە ساڵی 1973 لە شاری هەولێر لەدایکبووە و لە شاری ماینۆت لە ولایەتی نۆرس دکۆتای ئەمریکا گەورەبووە، زمانەکانی کوردی و عەرەبی و فارسی و یۆنانی وهندی و پورتوگالی بە باشی دەزانێت و بڕوانامەی باکالۆریۆسی لە زانکۆی جۆرج واشنتن و ماستەری لە زانکۆی پرینستۆن بەدەستهێناوە، هێرۆ مسته‌فا ژیانی خێزانداره‌ خاوه‌نی و دوو کچه‌.
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان