موچه‌ی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشدەكرێت


نەتەوە  |   13:25:25 2019-06-19  |   (2,330) جار خوێندراوەتەوە

loading...
بڕیارە "هەفتەی داهاتوو" دابەشكردنی موچەی مانگی(3) كۆتایی بێت و بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگەش رایدەگەیەنێت: ئەگەر گۆڕانكاری تێدا نەكرێت رۆژی یەكشەممەو دووشەممەی داهاتوو موچەی خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەشدەكرێت.
A+    A-

 

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە رایگەیاندوه‌، بەشێوەیەكی فەرمی ئاگادارنەكراوینەتەوە كەی موچەی خانەنشینی دابەشدەكرێت، چونكە تائێستا وادەی دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێك و سێ سەرۆكایەتییەكە رانەگەیەنراوە.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن وتیشی:"بەگوێرەی زانیارییەكان بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 23ی 6ی 2019 موچەی خانەنشینی پێشمەرگەو رۆژی دووشەممە 24ی 6ی 2019 موچەی خانەنشینی مەدەنی دابەشبكرێت، ئەگەر گۆڕانكاری تێدا نەكرێت".
 





loading...











زۆرترین بینراوەکان